ZNA کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دیدگای خۆی بۆ ژیانێکی زیرەکتر و داهاتوویەکی بەردەوامتر ئاشکرا کرد، و لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە بەشداریکردنی لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر IFA 2022، کە لە بەرلینی ئەڵمانیا لە 2-6ی ئەم مانگە میوانداری دەکرێت، کۆمپانیاکە تیشک دەخاتە سەر سەکۆی نوێکراوی SmartThings ی خۆی، کە کردنەوەی توانای نوێ بۆ پەیوەندیکردن و تایبەتمەندبوون و بەردەوامیی لە سەرانسەری بەرهەمەکان کە لەلایەن سامسۆنگەوە پێشکەش دەکرێت.
لە وتاری سەرەکیدا جەخت لەسەر نوێترین پێشکەووتنەکانی سامسۆنگ کرایەوە کە لە بواری ئامێرەکانی ناوماڵ و تەلەفزیۆن و مۆنیتەر و مۆبایلەکان ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە بەدەستی هێناوە، بۆ دابینکردنی سیستەمێکی یەکگرتوو لە ئامێرە پەیوەستەکان بۆ پاراستنی ژینگە و پشتگیریکردن لە شێوازی ژیانی تەندروست و ناساندنی خۆشی و کەیفخۆشی زیاتر بۆ ژیانی بەکاربەران لە هەموو ڕۆژێکدا.
ئاسۆی نوێی ژیانی پەیوەست لەگەڵ SmartThings
سامسۆنگ سەکۆی SmartThings ی لە سەرانسەری بەرهەمە جیاوازەکانیدا داناوە، بەکارهێنەران دەتوانن چواردەوریان و ژینگەکەیان کۆنتڕۆڵ بکەن بەگوێرەی خواست و ئارەزووەکانیان.
بنیامین براون، بەڕێوەبەری بازاڕگەری لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئەوروپا، ڕایگەیاند: "بە بەکارهێنانی نوێترین داهێنانەکان، سامسۆنگ ئەزموونی زیرەکتر و کراوەتر و پەیوەندیدارتر پێشکەش دەکات بۆ هەمووان. لەم چوارچێوەیەدا، ئێمە حەز دەکەین بەردەوام بین لە ئەرکەکەمان بۆ دابینکردنی چارەسەری گونجاو بۆ گۆڕینی یاریەکە لە پشتگیریکردن شێوازی ژیانی بەکارهێنەران، و پێشکەشکردنی ڕێگەی نوێ بۆ کەیفخۆشی، هەموو ئەمانەش بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکاندا دێت لە پێناو پاراستنی هەسارەکەمان".
یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ ژیان بە شێوازێکی بەردەوامتر
سامسۆنگ پەیوەندی لەسەر بنەمای سەکۆی Smart Things لەگەڵ کارایی ووزەی بەرهەمەکانی ئامێرەکانی ناوماڵەوە تێکەڵ دەکات بە تایبەتمەندی Smart Things Energy بۆ چاودێریکردنی شێوازەکانی بەکارهێنان و دابینکردنی داتای ڕاستەقینە لەکاتی خۆیدا.
بە بەکارهێنان و جێبەجێکردنی چارەسەرە بەردەوامەکان لەمیانەی خزمەتگوزاری SmartThings Energy بەگوێرەی تایبەتمەندیەکانی وەک "دۆخی ووزە بە زیرەکی دەستکرد" AI Energy Mode.
جلشۆری Bespoke AITM Washer بە تەکنەلۆژیای AI Ecobubble TM دەوڵەمەندە، کە پاککەرەوەکان دەکاتە بڵق کە بە خێرایی هەڵدەمژرێت. ئەم ئامێرە جلشۆرە هەمان ئاستی پاکوخاوێنی دابین دەکات، بەڵام بەکارهێنانی ووزە تا 70٪ کەمدەکاتەوە.
هەروەها سامسۆنگ بەشداری دەکات لە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پاکتر لەڕێگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو پلاستیکانەی کە دەگەنە زەریاکان، لەڕێگەی کۆکردنەوەی تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو و چارەسەرکردنیان و گۆڕینیان بۆ ماددەیەکی نوێ بۆ بەکارهێنانیان لە دروستکردنی مۆبایلەکاندا، لەوانە گالاکسی Z Flip4 و Z Fold4 بیستۆکی Buds2 Pro. و تا کۆتایی ساڵی 2022 سامسۆنگ یارمەتی کۆکردنەوەی زیاتر لە 50 تەن پلاستیک دەدات لە چوونە ناو زەریاکان لە سەرانسەری جیهان.
لە ڕێگەی هاوبەشییەکان لەگەڵ کۆمپانیای Q CELLS، سامسۆنگ ڕێگای نوێی سوود وەرگرتن لە ووزەی خۆر دەدۆزێتەوە. هەروەها هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای SMA دەکات کە پێشەنگی بڕاندی ئینڤێرتەرە لە یەکێتی ئەوروپا، سامسۆنگ پانێڵی خۆری زیاتر بە خزمەتگوزاری SmartThings Energy دەبەستێتەوە. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی جیهانی بیناسازی و خۆکاری ماڵەوە و بارگاویکەرەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات، وەک کۆمپانیای ABB.
پشتگیری لە تەندروستی خود لە هەموو شوێنێک
خۆ تەرخانکردنی سامسۆنگ بۆ دابینکردن و دڵنیابوونە لە ژیانێکی تەندروست، تایبەتمەندی Smart Things Home Life هەموو خزمەتگوزاریەکانی Smart Things کۆدەکاتەوە، لەوانە Smart Things Cooking. سەکۆی Smart Things تەنها لە ئامێرەکانی ناوماڵدا سنووردار نییە، بەڵکو دەتوانرێت بە ئامێرە جیاوازەکانی گالاکسیەوە ببەسترێتەوە، وەک نوێترین زنجیرەی گالاکسی Watch5.
بە هەستەوەری Bioactive ی پێشەنگی سامسۆنگ، ئەو ئامێرانەی گالاکسی کە دەکرێت بە جەستەی مرۆڤەوە چاودێری چەندین لایەنی کارە گرنگەکانی جەستەت دەکەن، بۆیە دەتوانیت تێگەیشتنێکی گشتگیر لە تەندروستی خۆت بەدەستبهێنیت، جا لە شوێنی کارەکەت بیت یان وەرزش بکەیت. هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن بەدواداچوون بۆ کوالێتی خەوەکانیان بکەن و ڕاهێنانی خەوی تایبەت وەربگرن. بە بەکارهێنانی سەکۆی SmartThings، دەتوانن بە شێوەیەکی خۆکاری ڕێکخستنەکانی ئامێرەکان ڕێکبخەن بۆ ئەزموونێکی تایبەتمەند، جا پێش خەوتن بێت بۆ ژینگەیەکی باشتری خەوتن، یان لە ڕۆژدا بۆ باشترین دۆخی سەیرکردن.
بژاردەی کەیفخۆشی و یاری بۆ هەمووان
کاتێک پشت بە سەکۆی SmartThings دەبەستیت وسامسۆنگ ئەگەری سەیرکردن و یاریکردن بۆ هەمووان دەکاتەوە، و ڕێگەی نوێ دەکاتەوە بۆ کەیفخۆشی. و کڕیاران چێژ لە کۆمەڵێک بژاردەی نمایشی بەرفراوان وەردەگرن، لەوانە MICRO LED بە قەبارەی دیوارەکان و شاشەی گەورەی Neo QLED 8K و شاشەی گەورەی گەڕۆک Freestyle.
هەروەها یاریزانان بژاردەی زۆریان دەبێت، لەنێویاندا ئامێری Odyssey Ark کە ئەزموونێکی بێوێنە پێشکەش دەکات بەهۆی چەماوەی شاشەی 1000R کە بە دەوری خۆیدا دەچەمێتەوە بۆ ئەوەی کارلێکێکی قووڵ دابین بکات. و ئامێری Odyssey Neo G8 سەر بە پۆلی مۆنیتەرە نایابەکانە کە بۆ یاریزانە دڵسۆزەکان بەردەستە، لە کاتێکدا مۆنیتەرە زیرەکەکان نەرمی پێشکەش ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت هەمان مۆنیتەر بەکاربهێنن بۆ کارکردن و یاریکردن.
مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی Z Fold4 شاشەیەکی دوو هێندەی قەبارەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە گیرفانتدا جێی دەبێتەوە.و لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە سامسۆنگ نوێترین داهێنانەکان دەهێنێتە بەردەستی بەکارهێنەرانی زیاتر، لەگەڵ فراوانکردنی بەرنامە نوێیەکەی لەسەر Z Fold4 و Flip4 و Watch5 بۆ ئەوەی نەوەکانی پێشووش بگرێتەوە.
ئەزموونی باڵاتر بەهۆی هاوبەشی کراوەوە
کراوەیی و هاوبەشیکردن ناوەندی فەلسەفەی سامسۆنگە، کە کۆمپانیاکە لەگەڵ هەندێک لە ناوە گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا و کەیفخۆشی هاوبەشی کردووە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی ناوازە بە بەکارهێنەران ببەخشیت.
لە ساڵی 2022 سامسۆنگ سەکۆی Gaming Hub ی خستە بازاڕەوە، کە هەموو سیستەمێکی فرە توانا دابین دەکات بۆ دۆزینەوە و کارپێکردنی یارییە هەوریەکان، لەوانە یارییەکانی سەر Xbox Game Pass و NVIDIA GeForce NOW و Google Stadia و Utomik و Amazon Luna (تەنها لە ئەمریکا).
سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ Philips Hue کردووە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی مۆسیقیی قووڵ لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی سامسۆنگ. وە کاتێک بەکارهێنەران گوێ لە مۆسیقا دەگرن لەسەر ئەم ئامێرانە، گڵۆپەکانی Hue دەتوانن بە شێوەیەکی خۆکاری ڕەنگەکان بگۆڕن.
سامسۆنگ هاوبەشێکی نوێی لە TikTok دۆزیەوە، و پێکەوە کاردەکەن بۆ، پێشخستنی پیشەکانیان لە بواری مۆسیقادا. لەگەڵ SmartThings، سامسۆنگ کار لەسەر ئەزموونی نوێ و ژیانی تەندروست وشێوازی ژیانی بەردەوامتر دەکات. بە بەرهەمەکانی 300 براندی دیکە و 230 ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراو لە سەکۆی SmartThings، ئەگەرەکانی ژیانێکی زیرەکتر زۆر فراوانترن و لەژیانی ڕاستیدا بێسنوورن.
ئەم هەواڵە 1804جار خوێندراوەتەوە |