English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاڵبانیا پێوندییەکانی لەگەڵ ئێران بڕی
ئاڵای ئێران و ئەڵمانیا
2022-09-07 [09:24 AM]

​ZNA- هەولێر


ئاڵبانیا بڕیاری داوە کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بێنێ و داوای لە دیپلۆماتە ئێرانییەکان کردووە ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

ئێدی ڕاما، سەرۆکوەزیرانی ئاڵبانیا ڕایگەیاند لە پاش ئاشکرابوونی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هێرشیی ئەلەکترۆنیی مانگی حوزەیران بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە، حکوومەتی ئاڵمانی بڕیاری داوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێ و داوای لە دیپلۆماتەکان و کارمەندانی باڵوێزخانەی ئێران کردووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

سەرۆکوەزیرانی ئاڵبانی جەختیشی کردەوە ئەگەرچی هێرشە ئەلەکترۆنییەکە کۆنترۆڵ کرا و زیانەکان کەم بوون بەڵام ئەم بڕیارەی دراوە بەرانبەر بە ئاستی ئەو زیانانەی ئەو هێرشە دەیتوانی لە ئاڵبانیی بدات، بڕیارێکی توند بەڵام گونجاوە.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad