English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حسێن باقری: بە نووسراوە هوشداریمان داوەتە ئەوە دراوسێێانه‌ی هێزی ئەمرکایان لێیە
حسێن سلامی
2022-09-07 [09:26 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت بە نووسراوە هۆشدارییان داوەتە ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە هێزی ئەمریکییان لێیە.

حسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا بە ئاماژە کرد بە پەیوەست بوونی ئیسرائیل بە سیستەمی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایگەیاندووە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ئەم کارە بە مانای ئەوەیە کە هێز و ئامێرە سیخوری و سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، دەکەونە بەر دەستی ئیسرائیل و ئەمەش هەڕەشەکان بۆ سەر ئێران زیاتر دەکات.

باقری ئاشکرای کردووە لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە و بە نووسراوە هۆشدارییان بەو وڵاتانەی ناوچەکە داوە کە هێزی ئەمریکییان لێیە و جەختیشی کردووەتەوە کە لایەنی ئێرانی بە پەرەپێدانی هێزی دەریایی و ئاسمانیی خۆی و بەڕێوەبردنی چەندین مانۆڕی سەربازی و مووشەکی و درۆنی، ئامادەیی خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم وڵاتانە پێشان داوە.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad