English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی دەستەڵاتداری رووسیا: ناوچە دەستبەسەرداگیراوەکانی ئۆکرانیا بخرێنە سەر رووسیا
2022-09-07 [09:45 AM]

​ZNA- هەولێر


پارتی دەسەڵاتداری روسیا پێشنیاردەکات لە کۆتایی ئەمساڵ دەنگدان بکرێت بۆ گێڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی ئوکڕانیا بۆ سەرخاکی روسیا.

پارتی روسیای یەکگرتوو، کە ڤلادمیر پوتن سەرۆکی پارتەکەیە پێشنیاردەکات لە ٤ی تشرینی دووەم ریفڕاندۆم ئەنجامبدرێت بۆ گێڕانەوەی ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی مۆسکۆ لە ئوکڕانیا داگیری کردوون بۆ سەر خاکی روسیا.

ئەندرێی تورچاک، سکرتێری گشتی حزبەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەنجامدانی دەنگدان لە کۆتایی ئەمساڵ "کارێکی دروست و سیمبۆلیکە" کەوا هاوکاتە لەگەڵ رۆژی یەکگرتوویی نیشتیمانی روسیا.

ئەوەشی ئاشکراکرد، "دۆنێتسک، لوگانسک و چەندان شاری تری روسی لە کۆتاییدا دەگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمانەکەیان و دونیای روسیای مەزن، کە ئێستا بەهۆی سنورە فەرمییەکانەوە دابەشکراوە، شکۆی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە."





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad