English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بە زەحمەت سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2022-09-08 [05:58 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی کۆمەڵەی دووەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بوەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئەتلەتیکۆ توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە میوانەکەی بباتەوە.

 

لەهەردوو تایمی یاریەکەدا و بەدرێژایی 90 خولەک هەردوو یانە لە هەوڵدابوون بوو گۆڵ تۆمارکردن، تاکۆ خولەکی 91 هێرمۆسۆ گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، بەڵام یاریزان ئۆریبی لە خولەکی 96 بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ پۆرتۆ یەکسانکردەوە،

دواتر لە خولەکی 101 ئەنتوان گریزمان گۆڵی دووەمی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد و یاریەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

 

لەهەمان یاریەکەی تری کۆمەڵەدا، یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بوە میوانی یانەی کلوب بروجی بەلجیکی و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad