English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە زاخۆ بەهۆی خواردنی شاورمەوە نزیكەی 200 كەس ژەهراوی بوون
2022-09-08 [11:08 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ پێنجشەممە قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ بڵاویكردۆتەوە ، 185 كەس بەهۆی خواردنی گۆشتی بەسەرچوو لە چێشتخانەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەرێمی كوردستان ژەهراوی بوون.

قائمقامییەتی ناوەندی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوێنێ 7ی ئەیلولی 2022 و لە ئەنجامی جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی تەندروستی، 185 كەس بەهۆی خواردنی شاورمەی گۆشت لە رێستۆرانتێكی زاخۆ ژەهراوی بوون.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو كەسانە ژەهراوی بوون ، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆیان كرد و چارەسەری تەندروستییان وەرگرت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوون، تەنیا 35 كەسیان لەژێر چاودێری پزیشكید ماونەتەوە.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad