English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك: پێم باشە حكومەت سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بكات
2022-09-08 [11:09 AM]

ZNA-هەولێر



سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایدەگەێنێت، پێم باشە حكومەت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی لە هەرێمی كوردستان.

فەهیم عەبدوڵا ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك سەبارەت بەدانانی كامێرای چاودێری جێگیر لە شەقامەكاندا (پۆینت تو پۆینت)  بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، پێم باشە حكومەت لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ سەرپەرشتی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها دەڵێت: ڕەنگە ئەوكات لەسەر هاوڵاتی ئاسانتر بێت و هاووڵاتیش باشتر پێشوازی لەم سیستمە بكات، چونكە خەڵكی ئێمە هەر ئیشێك بە كۆمپانیا بدرێت و بكرێت پێی ئیستفزاز دەبێت.

دەشڵێت: ئێستا لە دهۆك لە سەنتەری بازاڕی شارەكە تێستی ئەوە دەكرێت كارەبای نیشتمانی بكرێتە كارت تا كارەبا ببێتە بیست و چوار كاتژمێر هەروەها مۆلیدە نەمێنێت، لەبەرئەوەی ئەو كارە حكومەت خۆی ئەنجامی دەدا ئەو كارە خەڵك زۆر بەباشی پێشوازی لێدەكەن.
 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad