English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی سەرهەڵدانی كۆمەڵێك قەیرانەوە جیهان پێنج ساڵ پاشەكشەی كردووە
2022-09-08 [12:31 PM]

ZNA:هەولێر


نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، كە بەهۆی سەرهەڵدانی كۆمەڵێك قەیرانەوە لەسەروویانەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، جیهان پێنج ساڵ لە بوارەكانی فێركردن، تەندروستیی و ئاستی بژێوی ژیان پاشەكشەی كردووە.

پرۆگرامی پەرەپێدان سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان (UNDP) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بۆ یەكەمجار لە ماوەی 30 ساڵی دامەزراندنییەوە، نیشاندەری گەشەپێدان لە میانی دوو ساڵ لەسەریەك (2020 – 2021) بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركردووە.

روونیشی كردووەتەوە كە نیشاندەری گەشەپێدان بەدرێژەی دەیەكانی رابردوودا، بەشێوەیەكی بەردەوام بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ساڵی 2020دا، دەستی بە دابەزین كردووە و لە ساڵی 2021دا، بەردەوام بووە لە دابەزین و بەمەیش دەستكەوتەكانی پێنج ساڵی رابردوو، سڕاونەتەوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە پەتای كۆرۆنا هۆكاری سەرەكییە لە پاشەكشەكردنی جیهان و هاتووە "كۆمەڵێك قەیرانی دیكە وەك سیاسیی، دارایی و ئاووهەوا وەك پێویست رێگایان بە چارەسەركردنی رەوشەكە نەداوە".

راشیگەیاندووە كە گۆڕانی ئاووهەوار، جیهانگیریی و جەمسەرگیری سیاسیی مرۆڤایەتییان خستووەتە ئاستێكی ئاڵۆزی نادڵنیایی كە پێشتر لە مێژوویی مرۆڤایەتییدا نموونەی نەبووە كە ئەوەیش بووەتە هۆی زیادبوونی هەست نەكردن بە ئاسایش لە سەرانسەری جیهاندا.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad