English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
2022-09-08 [12:38 PM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا مەفرەزەکانی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی‌ پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە (8ی ئەیلولی 2022) ئاماژەی بەوەداوە، کە دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری سكاڵای تۆماركرد كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دزی لێكراوە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، تۆمەتبار دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه،‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌شكاندنی‌ جامی ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار و بڕی دوو ملیۆن دیناری بردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە تۆمەتبار (س، ش، ع) لەدایكبووی 1992 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "لە چالاكییەكی دیکەدا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاوا بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین، لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە پێنج تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە، لە ئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (س، ر، ش)  لەدایكبووی 1985 و (ئ، ج، م)  لەدایكبووی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوان".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، "لە چالاكییەكی دیکەدا لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك كە دزی لە ماڵەكانیان كرابوو، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، به‌ناوه‌كانی‌ (ش، ر، خ) لەدایكبووی 2001 و (م، م، س) لەدایكبووی 1983 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad