English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق ستایشی پرۆسەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم دەکات
2022-09-08 [06:14 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و سوریا کرد بە سەرۆکایەتی ڤیلە ڤاریۆلا باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق .

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەرپرسی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە سوریا دان ستۆوینسکو و ئه‌ندێرس ويبێرگ سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا کرا.

دوای خستنەڕووی کارو چالاکییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و سوریا، باڵوێز ڤاریۆلا ستایشی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەیەی کرد کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئامادەیی یەکێتیی ئەوروپاشی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێم دەربڕی.
سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە سووریا، سوپاسی هاریکاریی مرۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەنابەرانی سووریا لە هەرێم و ئاسانکاری هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.

سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد و خواستی بەرەوپێشترچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی لە سەر هەموو ئاستەکاندا نیشاندا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکوومەت پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دووپات کردەوە و ئامادەیی حکومەتیشی بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاند.

 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad