English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی مزگەوتێکی هەولێری کرد
2022-09-08 [06:17 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری ئەقاف و کاروباریی ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/9/2022، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە خاتوو باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست و شاندێكى ياوه‌ری كرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی وتار و ڕۆلی میانرەوی مامۆستایانی ئایینی ھەرێمی کوردستان کرا، ھەروەھا کەلتووری پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان و بەرنامەکانی حکوومەتی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە، ھەر بۆیە ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینەکانە، لەدیدارەکەدا وەزیری ئەوقاف ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانی تر لەوتاری میانرەوی پەرەپێدانی گیانی پێکەوەیی بە بەرز نرخاند دواتر رووناکی خرایە ڕۆڵی پیاوانی ئایینی مەسیحی و ئێزیدی ئایینەکانی تر و ھەروەھا پێشوازیی لەو پێکھاتانەی کە لەکوردستان دەژیێن.

لەبەرامبەردا خاتوو باربارا لیف، سوپاسی خەڵکی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی کرد، دواتر پێکەوە سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیاتیان کرد و لەگەڵ د. بەشیرخەلیل حەداد وتارخوێن و دارا جەلیل خەیات بەشەکانی مزگەوتەکە بەسەر کرانەوە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی بەبینینی ئەم تابلۆ رەنگینەی پێکەوە ژیان دەربری کە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و جەختی لەپشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان کردەوە و سوپاسی ھەموو خەڵکی کوردستان و پیاوانی ئایینی کرد.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad