English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەسەپێنێت
2022-09-09 [05:38 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران و وەزیرەکەیدا سەپاند. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، ئەو لایەنە ئێرانییانە لە پشت هێرشە سایبەرییەکەی سەر ئەلبانیا بوون و هێرشی ئەلیکترۆنیی دیکەیان لە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەنجامداوە. 

 

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە رۆژی چوارشەممە ئەلبانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێراندا پچڕاندن و 24 کاژێری بۆ دیپلۆماتە ئێرانییەکان دانا تاوەکو وڵاتەکەی جێبهێڵن، دوای ئەوەی کە تارانی بە ئەنجامدانی هێرشێکی سایبەری لە مانگی تەممووزدا بۆ سەر پێگە حکومییەکانی تۆمەتبارکرد. 

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران "چەندین تۆڕی هێرشبردنی سایبەری بەڕێوەدەبات، لە نێویشیاندا ئەوانەی کە بۆ پاڵپشتیکردنی ئێران لە هێرشی سایبەریدا تێوەگلاون."

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەزارەتی ئیتڵاعات تۆمەتبار دەکات بەوەی کە لە ساڵی 2007ــەوە خۆی و "بریکارەکانی ئۆپەراسیۆنی سایبەریی زیانبەخشیان ئەنجامداوە کە تێیدا زنجیرەیەک لە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکانی سەرانسەری جیهانیان کردوونەتە ئامانج،" دەشڵێت، هەڵسەنگاندنەکانیان دەردەخەن کە هێرشە سایبەرییەکەی سەر پێگە حکومییەکانی ئەلبانیا لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعەتەوە ئەنجامدراوە. 

 

لەوبارەیەوە لەبرایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ هەواڵگریی تیرۆر و دارایی دەڵێت: "هێرشی سایبەریی ئێران بۆ سەر ئەلبانیا بنەماکانی هەڵسوکەوتی وڵاتان لە کاتی ئاشتیدا پێشێڵدەکات، کە بنەمای خۆبەدوورگرتن لە زیانگەیاندن بە ژێرخانی گرنگی دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ خەڵک لەخۆدەگرێت."

 

لە ئەنجامی سزاکاندا، هەموو سامانی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران و وەزارەتەکەی، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا سڕ دەکرێت، هەموو پارە یان سامان گواستنەوەیەک بۆ لایەنە سزادراوەکان لەنێو یان لە رێگەی ئەمریکاوە قەدەخەدەکرێت، هەر دامەزراوەیەک 50٪ یان زیاتری لە لایەن سزادراوەکانەوە خاوەندارێتی بکرێت لە سنووری دەسەڵاتی ئەمریکادا قەدەخەدەکرێت، ئەمە وێڕای ئەوەی کە وەزیری ئیتڵاعات گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لێ قەدخەدەکرێت. 





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad