English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆی کۆنسێرتەکەی BLACKPINK و پەپجی مۆبایل خەڵاتی باشترین نمایشی میتاڤێرسی لە خەڵاتی مۆسیقای ڤیدیۆیی ئێم تیڤی MTV بەدەستهێنا
2022-09-10 [07:32 AM]

ZNA


گروپی BLACKPINK خەڵاتی باشترین نمایشی میتاڤێرسی لە خەڵاتی ڤیدیۆ مۆسیقاکانی MTV بەدەستهێنا بۆ زنجیرەی کۆنسێرتە پێشەنگەکەیان بەناوی The VIRTUAL کە لە ناو یاری پەپجی مۆبایل سازکرا. ئەم چالاکیە سەرسوڕهێنەرە 15.7 ملیۆن بینەری بەخۆیەوە بینی لە سەرانسەری جیهاندا و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەنێو شەش ئەستێرە و گەورەترین یاریزانی جیهان، لەوانە ئاریانا گراندی لە یاری Fortnite وCharli XCX لە یاری Roblox و جەستن بیبەر لە یاری Wave. خەڵاتی "باشترین نمایشی مێتاڤێرس" بووەتە بەشێكی نوێ بۆ ساڵی 2022 لە خەڵاتەکانی ئێم تیڤی بۆ ڤیدیۆی مۆسیقیەکان کە ساز دەکرێت بۆ باشترین ڤیدیۆکانی ساڵی پێشوو.

ئەزموونی دەنگی و بینراوی بەسۆز بەردەوامە و جیهانی سەرسامکرد بە درێژای دوو هەفتەی مانگی تەمموز. و کۆنسێرتەکە لەناو یارییەکەدا بە نمایشی گریمانەیی گۆرانییەکانی BLACKPINK تایبەت بوو کە یەکەمی لیستەکانی داگیرکردووە و یەکەم دەرکەوتنی گۆرانی نوێی "Ready For Love" بوو. ڤیدیۆکە لە چوارچێوەی ئەو هاوبەشیە بڵاوکرایەوە کە لە سەرەتای پیشاندانی تا ئێستا زیاتر لە 151 ملیۆن بینەری هەبووە.

گۆرانی "Ready For Love" ئاڤاتاری ئەندامانی گروپی BLACKPINK دەگوازێتەوە بۆ شوێنە ناوازەکانی جیهانی پەپجی مۆبایل لە دوورگەی Erangel بۆ دارستانی باراناوی Sanhok و بیابانی Miramar و ناوچەی سەهۆڵبەندی Vikendi و دەریای گوڵ لە Livik. و کەرەستە ئاشناکانی یاریەکە وەک پەڕەشووت و کڵاو و فڕۆکە و فیشەکی ناو ڤیدیۆکە ڕازێنراونەتەوە بۆ ئەوەی بینەران لە کەشوهەوای یارییەکە و جیهانی پەپجی مۆبایلدا نوقم بکەن. ئێستا هەوادارانی یارییەکە دەتوانن لە کەناڵە فەرمییەکانی یوتیوبی پەپجی مۆبایل و یوتیوبی BLACKPINK بینەری تەواوی گۆرانی "Ready For Love" بن.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad