English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: ئه‌گه‌ر له‌ كڕینی ئێف16 سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، لە ڕووسیا ده‌کڕین
2022-09-10 [08:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی تورکیا ئاشكرای كرد، ڕەنگە وڵاتەکەی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ڕوو لە وڵاتێکی وەکو ڕووسیا بکات، ئەگەر بێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا قایل نەبێت فڕۆکەی F-16 ی بە تورکیا بفرۆشێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی هەینی لە ئستەنبوڵ بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند و گوتی "هیوادارین ئەمەریکا ناچارمان نەکات لە وڵاتانی دیکە فڕۆکەی جەنگی بکڕین."

جەختی کردەوە ئەمەریکا تاکە وڵات نییە فڕۆکەی جەنگی بفرۆشێت. گوتیشی"دەتوانین فڕۆکەی جەنگی لە هەر شوێنێکی دیکە بکڕین، بەریتانیا ، فەرەنسا و ڕووسیاش دەیفرۆشن، هەندێک وڵاتیش هەن ئاماژەیان داوە کە ئامادەن پێمان بفرۆشن."

لە ساڵی 2019 و لە پاش ئەوەی ئەنکەرە سیستەمی بەرگری S-400 ی ڕووسیایی کڕی و دایمەزراند، ئەمەریکا بڕیاری دا پێدانی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا ڕابگرێت.

ئێستاش لە نێو کۆنگرێسی ئەمەریکا نیگەرانی هەیە لە بەرامبەر وتارە هەڕەشەئامێزەکانی تورکیا لە بەرامبەر یۆنان.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەپێی سەرچاوەی ئاگادار، تورکیا دەیەوێت 40 فڕۆکەی F-16 لە ئەمەریکا بکڕێت کە بەهاکانیان چەندین ملیار دۆلارە، بەڵام هێشتا کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندییان دەرنەبڕیوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad