English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زياتر لە ٧ سەد خێزانی عێراقی لەکەمپی هۆل دەگەڕێندرێنەوە عێراق
2022-09-10 [09:06 AM]

ZNA_ هەولێر


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی دڵنیابوون لە جێگیری و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیان، ٧٦٦ خێزانی عێراقی لە کەمپی هولی سوریاوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.

عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، زۆرینەی گەڕێندراوەکان کەسانی بەتەمەن و ژن و منداڵان و پێش گەراندنەوەیان هەموو رێکارێک بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوخۆیی و هێزە ئەمنییەکان لەپێناو گەڕاندنەوەیان گیراوەتەبەر.

عەباس ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٧ ی ساڵی ٢٠٢١ و پێکهێنانی لیژنەیەکی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرکردایەتی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لیژنەیەکیان بۆ چاوپێکەوتنی خێزانە عێراقییەکان پێکهێنا لە کەمپی هول بۆ گەراندنەوەیان دوای دڵناییدان لە سەقامگیری وپارێزراوی ژیانیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرینەی ئەوانەی لە کەمپی هول پەنادراون کەسانی بەتەمەن و ژن و منداڵن، بڕیاردراوە ئاوارەکان بگوازرێنەوە بۆ کەمپی جەدعە لە باشوری موسڵ و دوای تەواوکردنی رێکارەکانی سەلامەتی و وەرگرتنی رێنماییە دەرونییەکان، لەماوەی سێ بۆ چوار مانگدا دەگەڕێندرێنەوە ناوچەکانی خۆیان ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوخۆیی پارێزگاکان و ئەو شوێنانەی لە بنەڕەتدا ئاوارەکان لێی ژیاون و زێدی خۆیان بووە.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad