English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا هۆشداری دا: رێكخراوی داعش لەنێو کەمپی هۆل به‌خێرایی گه‌شه‌ ده‌كات
2022-09-10 [10:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ شەممە 10 ی 9 ی 2022، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا جەختی کردەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" لەنێو کەمپی هۆل لە باکووری سووریا بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکات، ئاماژەشی پێدا، نیوەی دانیشتووانی نێو کەمپەکە عێراقین.

مایکڵ کۆرێللا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندرواێکدا گوتی، "کارەساتێک لە کەمپی هۆل لە ئارادایە و پێویستی بە چارەسەرێکی نێودەوڵەتی هەیە نەک سەربازیی و، پێویستە وڵاتان هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە و دووبارە شیاندنەوەیان".

کۆرێللا،  راشیگه‌یاند، زیاتر لە 56 هەزار کەس نیشتەجێی نێو کەمپەکەن، 90% ئەو ژمارە منداڵ و ئافرەتن و زیاتر لە نیوەیان عێراقین و، کەمپەکە بووەتە خاکێکی بەپیت بۆ نەوەی داهاتووی داعش، چونکە 70% دانیشتووانەکەی لە تەمەنی خوار 12 ساڵن و، ئەوانە لەژێر هەڕەشەی توندڕەوین بەهۆی ئەو ڕەوشە خراپەی تێیدان.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad