English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وشکەسالی هەرەشە گەورەکەی سەر عێراق
2022-09-10 [03:04 AM]

ZNA- هەولێر


  • شارەزاێکی ژینگە دەلێت ئێستا ئاو گەورەترین هەرەشەیە بۆ سەر داهاتووی عێراق ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوامبێت چاوەرێدەکرێ لە دە سالی داهاتوودا بەهۆی وشکە سالیە ١٥ ملیۆن عێراقی ئاوارەببن .

 

محەمەد ئێحسان شارەزایی ژینگەو سەرچاوەکانی ئاو بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند وشکەسالی بەرۆکی چەند ولاتێکی تریشیگرتۆتەوە تەنانەت ئاستی ئاو لە هەندێ ولاتانی ئەوروپاش بە شێوەێکی بەرچاو دابەزیوە بەلام ئەمە بۆ عێراق کاریگەری گەورەتر دروستدەکات .

 

 

ئەو شارەزایەیی ژینگە گوتیشی بەشێک لە کەبوونی ئاوی رووبارەکان لە عێراق بۆ کەمی رێژەی بارانبارین دەگەرێتەوە بەشێکی تریشیولاتانی دراوسی تورکیا و ئێران بەنداوێکی زۆریان لەسەر ئەو روبارانە دروستکردووە کە دێنە عێراق ئەگەر کێشەکە زوو چارەسەر نەکرێتدوایی ٢٠ سالی تر پێشبینی وشک بوونی دیجلە و فورات دەکرێت .

 

 

محەمەد ئێحسان گوتیشی تاوەکوو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن هاولاتی عێراقی بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکان ناوچەکانی خۆیانبەجێ هێشتووە پێشبینی دەکرێت تاوەکوو١٠ سالی تر  ١٥ ملیۆن عێراقی کۆچ بکەن بەهۆی کەم ئاوییەوە بێ گومان ئەمەش گاریگەریبەسەر هەرێمی کوردستانەوە دەبێت وادەکات بەشکیان بۆ هەرێمی کوردستان کۆچ بکەن .





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad