English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەناردەکردنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا کێشەی بۆ دروستدەبێت
2022-09-10 [03:40 AM]

ZNA:هەولێر


دوای ئەوەی رووسیا و ئۆکرانیا بە چاودێری تورکیا و نەتەوە یەکگەرتووەکان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا رێککەوتن، ئێستا مەترسی ئەوە هەیە بەهۆی رەخنەکانی ڤلادمێر پوتن سەرۆکی رووسیا کێشە بۆ هەناردەکردنەکە دروستبێتەوە، چونکە سەرۆکی رووسیا پێیوایە، لە رێگەی رێککەوتنەکەوە رووسیا و وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان هەڵخەڵەتێندراون.

هەفتەی رابردوو سەرۆکی رووسیا رایگەیاندبوو، بەر لە درێژکردنەوەی لە مانگی تشرینی دووەمدا، کار بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن، ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە ئێستا لەبارەی هەناردەکردنەوەی گەنمی ئۆکرانیا رێککەوتنی لەسەرکراوە، ئاراستەی بارەکان بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپایە، نەک وڵاتە تازا گەشەسەندووەکان و هەژارەکان.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، رێککەوتنی هەناردەکردنی گەنم لە رێگەی دەریای رەش بە شێوەیەکی خراپ جێبەجێدەکرێت و هەموارکردنەوەی پەیوەستە بە چۆنییەتی جێبەجێکردنی.

ئەمە لە کاتێکدایە، پوتن دەیەوێت هەناردەکردنی گەنم بۆ وڵاتە ئەوروپییەکان سنووردار بکات، کە بە گوێرەی رێککەوتنەکە و بە چاودێری تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەهەناردەکردنەوەی کرا، لە کاتێکدا بەهۆی جەنگەوە لە مانگی شوباتەوە پەکی کەوتبوو.

بڕیارە لەبارەی رێککەوتنەکە ڤلادمێر پوتن سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە میانی دیداریان لە ئۆزبەکستان تاوتوێی بکەن.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad