English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی لیمۆی شیرین
2022-09-10 [06:24 AM]

هەولێر :ZNA


ھەرچەندە لیمۆ زیاتر ترشە بەڵام جۆرێکی لیمۆ ھەیە کە تامی شیرین و خۆشە ، جگە لەوەی ئەم جۆرە لیمۆیە تامەکەی خۆشە و سوودێکی زۆریشی بۆ مرۆڤ ھەیە و لە گرنگترین سوودەکانی توانای ھەیە توخمی ئاسنی زیاتر بمژێت بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ نۆکاو تێکەڵ کرا، ھەروەھا کەمی ئاسن دەبێتە ھۆی کەم خوێنی لە لەشی مرۆڤ . لیمۆی شیرین مرۆڤ دەپارێزێت لە شێرپەنجە . ئەگەرەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە ، چونکە جەڵتەی مێشک بەھۆی مەینی خوێن روودەدات و لیمۆ شیرینیش یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن لەلەشی مرۆڤ. بەرگری لەش بەھێز دەکات ، بەھۆی ئەوەی ڤیتامین سی لە خۆ دەگرێت ، ئەوا لیمۆی شیرین یارمەتیدەرێکی زۆرباشە بۆ بەھێز بوونی بەرگری لەش . پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات . بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر مادەی ریشالی تێدایە ، ئەم جۆرە توخمەش یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆل لە خوێن. کاری کۆئەندامی ھەرس باشتر دەکات . مرۆڤ دەپارێزێت لە بەردی گورچیلە و کار دەکات لە سەر زۆر میزکردنی مرۆڤ . لیمۆی شیرین یارمەتیدەرە بۆ درەنگ پیربوون . سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ جۆرەھا ڤیتامین .





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad