English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک نەیبردەوە
2022-09-10 [06:16 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی هەفتەى شەشەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن میواندارى شتوتگارتى کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات. 

 

سەرەتا یانەی بایرن دەستپێشخەریکرد و دوو گۆڵى لە خولەکەکانى 36 و 60دا لەلایەن یاریزانان ماتیس تێل و جەمال موسیالاوە تۆمارکرد،

گۆڵەکانی یانەی شتوتگارتىش هەریەکە لە فوهریچ و گیراسی لە خولەکەکانى 57 و 92دا تۆمارکرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

یانەی بایرن بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندیە و هەرچی شتوتگارتە تەنیا 5 خاڵی کۆکردوەتەوە. 





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad