English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشێک لە رووسیەکان داوای دەست لەکارکێشانەوەی پۆتین دەکەن
2022-09-11 [07:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەنجوومەنی شارەوانی ناوچەیەکی مۆسکۆ داوا لە سەرۆکی رووسیا دەکەن، دەست لەکار بکیشێتەوە.

ئەندامانی ناوچەی لۆمۆنۆسۆڤسکی لە نامەیەکدا بۆ ڤلادیمێر پۆتین دەڵێن بۆچوونەکانی و شێوازی بەڕێوەبردنی سەرۆکی رووسیا رێگرن لەبەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگە و مۆدیلیان بەسەرچووە, دەشڵێن، دەستاودەستکردنی دەسەڵات بۆ خوشگوزەرانی خەڵک زۆر پێویستە.

ئەندامانی ناوچەی لۆمۆنۆسۆڤسکی گووتیان، لەوەتەی پۆتین بۆ دووەمجار بووەتەوە سەرۆکی رووسیا بارودۆخی وڵاتەکەیان خراپتر بووە چونکە زمان و کردەوەکانی پۆتین و کاربەدەستانی دەوروبەری رووسیای بۆ سەردەمی جەنگی سارد گەڕاندووەتەوە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەش کۆمەڵیک نوێنەری سان پیتێرسبۆرگ داوایان لە پەرلەمان کرد بە تۆمەتی ناپاکی گەورە و هەڵگیرساندنی شەڕ لەدژی ئۆکرانیا لێپێچینەوە لەگەڵ پۆتیندا بکرێت بەڵام خۆیان لەلایەن پۆلیسەوە رووبەڕووی لێپێچینەوە بوونەوە.





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad