English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی خانەنشینی گۆڕانكاری تێدا دەكرێت
2022-09-11 [09:19 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ئاشكرای كرد، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ ئەوەی تاوەكوو كۆتایی ساڵ مووچەی خانەنشینان بكرێت بە ئەلیكترۆنی و بە كارت دابەش بكرێت.

حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان راگەیاند: “بانك ئامادەیی هەبێـت، یان كەرتی تایبەت بێتە سەر خەت، یان وەزارەتی دارایی كۆمپانیایەك بهێنێت، ئەوا مانگێك یان دوو مانگی دیكە مووچەی خانەنشینیان دەكرێت بە ئەلیكترۆنی بە كارت دابەش دەكرێت".

ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، بانكەكان بە ئەلیكترۆنی بەیەكەوە بەستراونەتەوە.

حازم گۆران گوتیشی: "ئومێد هەیە تاوەكوو سەری ساڵ، یان سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی و لە رێگەی كارتەوە دابەش بكرێت، چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین بزانین پلانیان چییە، ئێمە ئیشەکانمان تەواو کردووه‌، ئەگەر بانکەکان ئامادە بن، دەتوانین لەگەڵیان رێک بکەوین، بەڵام ئەوە تەواو بووە، كە مووچەی خانەنشینی بە ئەلیكترۆنی دابەش دەكرێت".

لە هەرێمی كورستان، زیاتر لە 250 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی مووچە وەردەگرن.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad