English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا خواردنەوەی ئاو لەکاتی نان خواردن زیانی هەیە ؟
2022-09-11 [11:25 AM]

هەولێر : ZNA


خواردنی ئاو سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ،بەڵام لەکاتی نان خواردن بە پێچەوانەوە زیانی هەیە بۆکرداری هەرسکردن و کۆڵۆن .

 

چونکە لە کاتی نان خواردن ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی روون کردنەوەی دەردراوەکانی هەرس کردن وەک دەردراوی زراو و گەدە ئەوکاتە خواردنەکە باش هەرس نابێت

 

. لەناو دەم لە ڕێگەی لیکەرژێنەکانەوە ئەنزیم دەردەدات کە یارمەتی پرۆسەی هەرسکردن دەدان، گەدە ترشەڵۆکی تێدایە کە یارمەتی لەناوچوونی بەکتریا زیانبەخشەکان دەدات و یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات خواردن ورد دەکات بۆ ئەوەی بەباشی هەرس ببێت پێش ئەوەی بینێرێت بۆ ریخۆڵە.

 

خواردنەوەی ئاو لەکاتی نان خواردندا کاریگەری لەسەر لیکەرژێنەکان دەبێت لەناو دەمدا و هەروەها لەناو گەدەشدا چالاکی ترشەلۆکەکان کەمدەکاتەوە بۆ لەناوبردنی بەکتریای زیانبەخش و وردکردنی خۆراک، سەرئەنجام خۆراکەکە بەباشی هەرس نابێت و زیانی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت. بۆیە پێ ویستە ٣٠ خولەک پێش نان خواردن ئاو بخوریتەوە وە دوای ٣٠ خولەکیش لە نان خواردن ئاو بخورێتەوە.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad