English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌
2022-09-11 [11:10 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/9/2022، وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سبه‌ى دووشه‌ممه‌، له‌ هۆتێل (ڕۆتانا)ى هه‌ولێر، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینیی حکوومی (PPMIS)، کە بە هاوبەشی لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان، دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کراوە، لە پێناو بەرەوپێشبردنی کارگێڕیی خانەنشینیی حکوومی بەڕێوە دەچێت".

هەر لەمبارەیەوە حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند: "دواى ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌ فایل و كاغه‌ز كار ناكرێ، هه‌موویان ده‌كرێنه‌ ئه‌لیكترۆنى له‌ هه‌ر 14 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینى".

گوتیشی: "له‌مه‌ودوا پێویست ناکات کاتێک کەسێک خانەنشین دەبێت، بێتە لای ئێمە و ئێمەش بچینە لای ئەوان، بەڵكوو بە ئەلیكترۆنی مامەڵە دەكرێت"

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاندووە: "لەم کابینەیەدا دەمانەوێت سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئەلیکترۆنی بکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی زوو ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین".

له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 250 هه‌زار كه‌س خانه‌نشینن، ساڵانه‌ش نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س خانه‌نشین ده‌بن.

 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad