English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌
2022-09-11 [11:14 AM]

ZNA-هەولێر


هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی ژماره‌یه‌ك ماتۆرسكیلی له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری سووتاند، ده‌ستگیركراوه‌ و رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵی ده‌گیرێته‌به‌ر.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ـی ئه‌یلوولی 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لەسەر شەقامی 60 مەتری کاتێک مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بوون لەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی نایاسایی، خاوەنی یەکێک لەماتۆرسکیلەکان بە هەلی زانیووە و خۆی گەیاندووەتە نێو ماتۆرسکیلەکان و ئاگری لە دوو ماتۆرسکیل بەردا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوه‌ دەستگیرکراوه‌ و رێکاری یاسایی لەگەڵی ده‌گیرێته‌به‌ر. 

هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاند، "ئێمە وەکو هاتووچۆی هه‌ولێر کێشەمان لەگەڵ بوونی ماتۆرسکیل نییە، ماتۆرسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆیەکانی تری گواستنەوە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ بوونە نایاساییەکەیانە کە سەرجەمیان بێ تابلۆن و تۆمارناکرێن، چونکە بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".

له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "داوا لەهاووڵاتییانمان دەکەین خۆیان بەدووربگرن لە کڕین و بەکارهێنانی ئەمجۆرە ماتۆرسکیلانە و لە کاتی لێخوڕینی ماتۆرسکیلی یاسایی و تۆمارکراویش، دەبێت مۆلەتی لێخوڕینی تایبەت بە ماتۆرسکیلیان هەبێت".





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad