English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشێک لە کەرەستە و پێداویستی پزیشکی بەسەر بەشێک لە لیواکانی پیادەدا دابەش کرا
2022-09-11 [02:53 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی و لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادە بوونی د. رزگار علی بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی، نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی میرە، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی و هەماهەنگیەکان و تیمی هاوپەیمانان، وەک قۆناغی یەکەم بەشێک لە پێداویستی و کەرەستە پزیشکیەکان بەسەر شەش لیوای پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەش کران.
شایانی باسە، کەرەستە و پێداویستیە پزیشکییەکان، وەک بەشێک لەهاوکارییە لۆجستییەکانی هاوپەیمانان، پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کراون، هاوکار دەبن بۆ باشتر کردنی بواری پزیشکی سەربازی و باشتر کردنی خزمەت گوزارییە تەندروستیەکانی پێشمەرگە، وابڕیارە لە داهاتوودا، ئەو کەرەستە و پێداویستیە پزیشکیانە بەسەر سەرجەم لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، دابەش بکرێن.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad