English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژانە نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێل مامەڵەیان بۆ دەکرێت
2022-09-11 [06:12 AM]

ZNA -ھەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کە مامەڵەی پێدانی مۆڵەت و بەناوکردن به‌رده‌وم هه‌یه‌ و رۆژانە نزیکەی ھەزار مامەڵەی هاونیشتمانییان رایی دەکرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بڕیاری کارکردن بە سیسته‌می قیست هەڵنەوەشاوەتەوە و لە وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە، بەڵام لەوەتەی سیسته‌می گۆڕانی تابلۆکان کاری پێ دەکرێت، سیسته‌می قیست راگیراوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر گووتی: هەر کاتێک تابلۆکان هەمووی گۆڕدران هیچ کێشەیەک نەما، ئەوا بێگومان سیستمی قیست کارا دەکرێتەوە، بۆیە کاتێک تابلۆیەک دەگۆڕین ئەگەر پێشتر سزای لەسەر بووبێ، ئەوا سزاکەی ساف دەکرێت، بۆ نموونە ئۆتۆمبێلێک پێشتر شەش ژمارە بووە بە ٢٣٢٣٢٣ کاتێک تابلۆی دەگۆڕین، هەمان ژمارەی پێنادرێتەوە، بەڵکو ژمارەی کۆتایی دەگۆڕین و پیتێک لە جێگای دادەنرێ، بەمەش دەبێتە ژمارەیەکی دیکە، هەر لەبەر ئەوەشە تا تەواوی تابلۆکان نەگۆڕدرێن سیستمی قیست کارا ناکرێتەوە، چونکە گرفتمان بۆ دروست دەبێت.

ھەروەھا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە رۆژانە نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێل مامەڵەیان بۆ دەکرێت، چ تۆمارکردنی مۆڵەت، چ گۆڕینی موڵکییەت، چ تابلۆی تازە وەربگرێ، چ ئەوەی دەیگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی هەولێرن بە هەموو جۆرەکانه‌وه‌، نزیكه‌ی یەک ملیۆن و ٧٠ هەزار ئۆتۆمبێل ده‌بن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad