English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو عومه‌ر میرانى كرد
2022-09-11 [06:11 AM]

ZNA_ هەولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ پرسه‌ى تێكۆشه‌ر و كادیرى دیارى پارتى كوردستان خوالێخۆشبوو (عومه‌ر میرانى)دا كرد كه‌ له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو.
بەرێز نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز فازل میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌و‌ایى و سه‌بووریى هه‌مووان بدات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز فازل میرانى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر میرانى) سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad