English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین فیلمی جۆلیا رۆبێرتس بڵاودەکرێتەوە
2022-09-01 [01:46 AM]

ZNA - هەولێر


نوێترین فیلمی جۆلیا رۆبێرتس، ئەکتەری ئەمریکی بەناوی "Ticket To Paradise" بڵاودەکرێتەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە نمایشێکی تایبەتی لە لەندن بۆ کرا و ئەو ئەکتەرە تەمەن 55 ساڵە بە جلێکی رەش ئامادەبوو.

وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا، ترەیلەری بڵاوکرایەوە، تێیدا لەگەڵ جۆرج کلۆنی ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و چیرۆکەکەی باس لە ورین بوتلەر دەکات کە دەرچوویەکی نوێی زانکۆی شیکاگۆیە.

لەم بەرهەمەدا جگە لە جولیا رۆبێرتس و جۆرج کلۆنی، هەریەک لە کایتلین دیڤیێر، بیلی لۆرد و لۆکاس براڤۆ رۆڵی تێدا دەگێڕن و لە دەرهێنانی ئۆول باکەرە.





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad