English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 داهاتی "Where the Crawdads Sing" لە سینەماکاندا
2022-09-04 [11:55 AM]

ZNA - هەولێر


داهاتی فیلمی نوێی سینەمایی Where the Crawdads Sing لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە دراماییە لە 15 تەممووز لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکاندا 116 ملیۆن و 93 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا 85 ملیۆن و 793 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 30 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سۆنی پیکچەرزە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لە سینەمای چەندین وڵاتی دیکەی جیهاندا نمایشبکرێت.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێک دەکات کە خێزانەکەی دەستبەرداری بوونە و رووداوەکانی لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو روودەدەن.

 





ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad