English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوری مالیكی: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە
2022-09-12 [08:38 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، ھێزە سیاسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی لەبارەی رەتکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران نیشانداوە و ئاماژەی بەوەش دا کە تا ئەو کاتەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەست پێ نەکەنەوە، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت.

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە نووسیوویەتی "دادگا بڕیاری خۆی لەسەر ئەوە دا کە نابێت ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێتەوە، ئەمەیش مانای وایە، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت، تا ئەو کاتەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەست پێ نەکەنەوە و حکوومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی ھەبێت پێکنەھێندرێت".

مالیكی گووتیشی:  ھێزە سیاسییەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی نیشانداوە و پێشنیازی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان رەت کردووەتەوە و نووسیوویەتی "چی دیکە پێویست بەوە ناکات قسە لەسەر ئەو بابەتە بکرێت، چونکە لە رێگای دەستوور، دادگا و سیاسییەوە یەکلایی کراوەتەوە".

نوری مالیکی باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا، ھەوڵی ئەو دەدرێت لەوەی چۆن ئەنجوومەنی نوێنەران کارابکرێتەوە و پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەتێکی ھاوپەیمانیی تا باشترین خزمەتگوزاریی دابین بکات و سەقامگیریی لەڕووی سیاسیی و ئەمنییەوە بەدیبھێنێت.

 





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad