English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیلینیسكی : روسیا دەیەوێت لە زستاندا بەرگری ئۆكرانیا تێكبشكێنێت
2022-09-12 [08:53 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، مۆسکۆ بەنیازە لەزستاندا هێزی بەرگری ئۆکرانیا تێک بشکێنێت ئەویش بەهیوای کشانەوەی پشتگیرییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە ئەوروپادا.

 

ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ستراتیژی ئەوروپا رایگەیاند، روسیا ئەوپەڕی هەوڵەکانی لەپێناو شکست پێهێنان و تێکشکاندنی سوپای بەرگری نیشتیمانی ئۆکرانیا و ئەوروپاو تەواوی جیهاندا لە وەرزی زستاندا بەگەڕدەخات.

زیلینیسكی گوتیشی: روسیا لە هێرشەکانیدا کۆمپانیاکان و ناوچەکانی ژێرخانی ئابوری ئۆکرانیا بەئامانج دەگرێت، چونکە بڕوای وایە دەتوانێت لەم رێگەیەوە ئۆکرانیا تێکبشکێنێت.

لەم چوارچێوەیەشدا ئۆکرانیا داوایکرد رۆژئاوا سیستەمی بەرگری ئاسمانی زیاتر بۆ کیێڤ دابین بکات.

سەرۆكی ئۆكرانیا روونیشی كردەوە، "رەنگە روسیا بەتەواوی غازی خۆی لە ئەوروپا ببڕێت ئەویش لەپێناو ناچارکردنی تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا بۆئەوەی لەگەڵیدا رێکبکەون، ئێمە پێویستە کۆمپانیاکانمان ئامادە بکەین، چونکە زستانێکی سەخت چاوەڕوانی هەموومان دەکات هەر لە لاتیڤیا و پۆڵەنداوە هەتا دەگاتە بەریتانیا و ئەمریکا بۆیە پێویستە پلانێکی وردمان هەبێت بۆ ئەم زستانە."

لە قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لەسەر رۆژئاوا پێویستە ئەنجامی بدات بریتییە لە پاراستنی یەکڕیزی لە روبەڕووبونەوەی روسیادا.

 





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad