English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو پشتێنەی سەوز بۆ شاری هەولێر دروست دەکرێت
2022-09-12 [10:53 AM]

ZNA-هەولێر


 عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر پلانێکی گرنگی  دروستکرنی پشتێنەی سەوز لە دەوری هەولێر ئاشکرا دەکات

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر راگەیاند، پشتێنەی سەوز بۆ هەولێر زۆر گرنگە، لە ڕووی پلاندانانەوە چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی وەزارەت و پارێزگا کراوە، هەروەها ماستەرپلانی شارەوانیی هەولێر هەموار دەکرێتەوە و ڕێکخراوی (جای کا) ئەو کارەی لە ئەستۆ گرتووە و وەزارەتی شارەوانی لێژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ سەرپەرەشتیکردنی داناوە، ئەو کارانەش بۆ ڕێکخستنەوەی نەخشەکانی هەولێرە تا لە ئایندەدا پشتێنەی سەوزی یەکەم کاریگەریی ئەرێنی بۆ شار هەبێت.

 

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، هەموارکردنەوەی ماستەرپلانەکە بەخێرایی دەڕوات، هیوادارین بە زووترین کات تەواو ببێت، دواتر ئەو ڕێکخراوە ڕادەستی وەزارەتی شارەوانیی دەکات، ئەو کاتە دەتوانین بڵێین چی دەکرێت، لە چ کاتێک کارەکان دەچنە واری جێبەجێکردنەوە.

 

لە کۆتییشدا بە روونکردنەوەیەک لە سەر گرنگی پشتێنەی سەوز بۆ هەلێر گوتی: پێشتێنەی سەوزی یەکەم بۆ شاری هەولێر زۆر گرنگ دەبێت، پانتایەکەی دوو کیلۆمەترە، نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر ڕێگایە، بە کۆی گشتی دەکاتە ١٦٩ کیلۆمەتر دووجا، بۆیە بەسەوزکردنی ئەو پانتایە دەتوانم بڵێم کاریگەریی تەواوی لەسەر کەشوهەوای هەولێر دەبێت، جگە لەوەش، ئێمە دوو پشتێنەی سەوزمان دەبێت، هەردووکی لەسەر شێوەی بازنەیی بە دەوری شاری هەولێردا دەبن.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad