English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌تران به‌شار: ئه‌و هاریكارییەی لەكوردستان بۆ مەسیحییەكان كراوە له‌ دەرەوە پێزانراوە
2022-09-12 [11:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (2022/9/11) مەتران بەشار وەردە، سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرشیەی كلدان لە كەنیسەی مار یوسف لە شاری هەولێر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كرد له‌لایه‌ن ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لێكرا.

لە دیدارێکدا کە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەت ئامادەیبون، سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرشیەی كلدان لە كەنیسەی مار یوسف، جەختى کردەوە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ باشتر خزمەتکردن بە خەڵکى کوردستان. باسێکیشى لەبارەى بارودۆخى مەسیحیەکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش کردو ڕایگەیاند: ئەو ئاسانكاری و هاریكارییەی لەكوردستان بۆ مەسیحییەكان كراوە لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە پێزانراوەو مایەی دەستخۆشی هەمومانەو هیوادارین بتوانین پارێزگاری لێبكەین و زیاتریش گەشەی پێبدەین.

لە وتەیەکیشدا د. ئارام محمد قادر دوپاتیکردەوە سەرکەوتنى پێکەوە ژیان و فرە ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە پێکهاتە نەتەوەییە جیاجیاکانى کوردستان، بووەتە هۆى نیشاندانى ناوبانگى ئەرێنى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى.

ڕاشیگەیاند: ئەم هەرێمە هی هەمومانە بە سەرجەم پێكهاتەو ئایینەكان و بەم فرەچەشنی و فرەڕەنگییەوە هاتوەو ئێوەش بەشێكی زیندوی كۆمەڵگەی كوردستانن و فەرهەنگ و كلتوری وڵاتەكەمان بەو جیاوازیەوە دەوڵەمەندتر بوە.

لە کۆتای کۆبونەوەکەدا باس لە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری پەیوەست بە خوێندنى باڵاو پەرەپێدانى ئاستى زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان کە بێ جیاوازی خزمەتی هەمو نەتەوەو ئاین و پێكهاتەكان دەكەن کرا.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad