English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا ساڵی 2035 فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بەنزین له‌ كالیفۆرنیا كۆتایی پێدێت
2022-09-12 [11:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سیاسەتێکی پەسەند کردووە کە پێویستە تا ساڵی 2035 نزیکەی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی لە ویلایەتەکەدا دەفرۆشرێن بە کارەبا کاربکەن.

گاڤین نیوزۆم، پارێزگاری کالیفۆرنیا بۆ یەکەمجار لە مانگی 9ی 2020دا ئەم سیاسەتە پێشنیارکراوەی ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو دەستەی سەرچاوەکانی هەوا کالیفۆرنیا ناسراو بە (CARB) بە فەرمی دەنگی بە یاسا نوێیەکان داو پەسەندی کرد.

ئەم سیاسەتە داوا دەکات تا ساڵی 2025 لە ٪١٠٠ی فرۆشراوی نوێی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی جۆری SUV بە کارەبا یان هایدرۆجین کاربکەن، ئەمەش ڕێگە دەدات یەک لەسەر پێنجی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ لە جۆری ئۆتۆمبێلی هایبرید بێت.

ئەم سیاسەتە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بە بەنزین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو قەدەغە ناکات.

ئەگەر یاسا نوێیەکان بەو شێوەیە کاربکەن کە داڕێژراون، کالیفۆرنیا تا ساڵی ٢٠٤٠ دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبێل بۆ نیوە کەمدەکاتەوە. یاساکانی دەردانی گازی ژەهراوی لە ئێستاوە بەهێزترن لە ڕێژە نیشتمانییەکان.

شارەزایان دەڵێن ئەم سیاسەتە بەلایەنی کەمەوە 15 هێندە زیاتر لە بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل دەخوازێت لەوەی کە ئێستا لە ویلایەتەکەدا لە بەردەستدایە. هەروەها سیاسەتەکە پێویستی بە پشتیوانی تۆڕێکی وزەی بەهێزتر دەبێت. پێویستە ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەبێت کە خەڵکی هەموو ئاستەکانی داهات بتوانن بیکڕن.

دانیال سپێرلینگ ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی گواستنەوەیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە دەیڤس وتی “زۆر سەخت دەبێت بۆ گەیشتن بە 100%”. سپێرلینگ بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی وتووە "ناتوانیت تەنها بڕیارەکەت وەک چەقۆ بەکاربێنیت، ناتوانیت تەنها ڕێسایەک پەسەند بکەیت - لە ڕاستیدا خەڵک دەبێت بیانکڕن و بەکاریان بهێنن."

لیان ڕاندۆڵف سەرۆکی ڕێکخراوی CARB ـە، ئەو پەسەندکردنی ئەو سیاسەتەی بە "ساتێکی مێژوویی بۆ کالیفۆرنیا" ناوبرد. ڕاندۆڵف ئاماژەی بەوەشکردووە، پێی وایە یاساکان دەتوانن وەک مۆدێلێک بۆ ویلایەت و وڵاتانی دیکەی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا بێت.

CARB مەزەندەی کردووە کە تا ساڵی ٢٠٣٠ - ٢.٩ ملیۆن ئۆتۆمبێلی نوێ کەمتر دەفرۆشرێن کە بە بەنزین کاردەکەن. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٥ کەمکردنەوەکان بگاتە ٩.٥ ملیۆن ئۆتۆمۆبێل.

لە ئێستادا دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریکا (EPA) کار لەسەر کۆمەڵەی داهاتووی سنوورەکانی دەردانی گازی ژەهراوی دەکات تا ساڵی 2030. بەلایەنی کەمیشەوە 17 ویلایەتی ئەمەریکا ڕێککەوتوون لەسەر دەرکردنی یاساکانی دەردانی گازی ژەهراوی لە کالیفۆرنیا. پانزە ویلایەت پشتگیریان لە پێداویستییەکانی ئۆتۆمبێلی سفر دەردانی گازی ژەهراوی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کردووە.

کالیفۆرنیا نزیکەی 80 هەزار خاڵی بارگاویکردنەوەی گشتی هەیە. کۆمیسیۆنی وزەی کالیفۆرنیا مەزەندەی کردووە کە ژمارەیان پێویستی بە بازدان هەیە بۆ 102 ملیۆن تا ساڵی 2030.

کۆمیسیۆنەکە دەڵێت بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل تا ساڵی 2030 نزیکەی لە%4ی وزە پێکدەهێنێت کاتێک زۆرترین بەکارهێنانی هەیە، بەزۆری لە ئێوارە گەرمەکانی هاویندا. ئەوە کاتێکە کە کالیفۆرنیا هەندێک جار کێشەی هەیە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست چونکە بڕی هێزی خۆر لە ئێواراندا کەم دەبێتەوە.

رام ڕاجاگۆپاڵ مامۆستای ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیە لە زانکۆی ستانفۆرد. لە ویلایەتی کالیفۆرنیا توێژینەوەی لەسەر ڕەفتارەکانی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێل و پێویستی وزە کردووە. بە ئاژانسی APE راگەیاندووە، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئۆتۆمبێلی کارەبایی لێدەخوڕن. زۆربەیان ئێواران یاخود شەوانە ئۆتۆمبێلەکانیان بارگاوی دەکەنەوە. ڕاجاگۆپاڵ وتی ئەگەر ئەمە لە ژێر سیاسەتی نوێدا بەردەوام بێت، دەوڵەت پێویستی بە زیادکردنی توانای وزەی زیاتر دەبێت لە شەوێکدا بۆ دابینکردنی خواست و داوکان.

بەڵام، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر خەڵکی زیاتر لە ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان بارگاوی بکەنەوە، دەتوانرێت لەو کێشەیە دوور بکەونەوە. وتی گۆڕانکاری بۆ بارگاویکردنەوەی ڕۆژانە " گەورەترین تەقینەوەیە بۆ ئەو پارەیەی کە بڕیارە بەدەستی بهێنیت".

 

voa





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad