English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵامی ئێران بۆ سێ وڵاتی ئەورووپایی
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2022-09-12 [01:50 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی سێ وڵاتی ئەورووپایی بەشدار لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی بە هەڵوێستێکی ناڕاست و نەشیاو لە کاتێکی نەگونجاودا زانی و ڕایگەیاند ئەمە نیشانەی لێکدانەوەی هەڵەی ئەم سێ وڵاتە ئەورووپایەیە. ناسر کەنعانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەبێ لە سیاسەتمەدارانی ئەورووپا بپرسین بۆچی سەرەڕای ئەوەی خۆیان و خەڵکەکەیان پێویستیان بە وزەی ئێران هەیە، نایانهەوێ و ڕێگا نادەن ئێران بەشێک لە پێداویستییەکانی نەوت و گازی ئەوان دابین. کەنعانی بە ئاماژەکردن بەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئیران ئاشتیخوازانەیە گوتیشی وڵاتانی ئەورووپا لە جێی ئەوەی سپاسی ڕۆڵی بنیاتنەرانەی ئیران بکەن کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئیسرائیل و ڕێگایەکی هەڵەیان گرتووەتە بەر. داواشی لەم وڵاتانە کرد بە گرتنەبەری هەڵویستێکی دروست، هەڵەکانی ڕابردوویان قەرەبوو بکەنەوە. سێ وڵاتی ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا بە بلاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوایان لە ئێران کردبوو وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بداتەوە و جەختیان کردبووەوە کە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ناتوانێ ببێتە هۆکارێک بۆ داخرانی دۆسیەی ئیران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی.



ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad