English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یندراوێك له‌ ئه‌وقافی سلێمانیه‌وه‌
2022-09-12 [02:29 AM]

ZNA - هەولێر


پاش بڵاوبوونەوەى وێنەى کۆبوونەوەى بەڕێوەبەرى گشتى ئەوقاف و بەڕێوەبەرى مزگەوتەکانى سلێمانى، کاردانەوى جیاوازى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدواى خۆیدا هێناو بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەوقافى سلێمانى ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندنێک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی /سلێمانی

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکمان لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقافی سلێمانی ، چەمچەماڵ ، شارەزوور بۆ چارەسەر و گرفتەکانی مزگەوتەکان لە ڕووی ئیدارییەوە هەندێ پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر بەڕێوبەری مزگەوتەکان و پشکنین خاتوو جیلان دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و دوور لە پرەنسیپی ڕۆژنامەگەری ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەم خاتوونە بەڕێزە بەرپرسی بەشێکە وەک هەموو فەرمانگەکانی تری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ڕەخنانەی کە گرتوویانە بۆ ئەم بەڕێزە هیچ بەرکەوتەیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکاندا نییە تەنها کاری ئیداری ناو فەرمانگە ئەکات.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئەوقافی گشتی

٢٠٢٢/٩/١٢





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad