English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی دروستبوونی چەوری لە ورگ
2022-09-12 [11:26 AM]

هەولێر : ZNA


ورگ یەکێکە لەو بەشانەی جەستە کە زۆرترین ڕێژەی چەوری تێدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕێکی و بێزارکردنی کەسەکە، بەڵام بێگومان هۆکاری دروستبوونی ورگ لە کەسێکەو بۆ کەسێکی تر جیاوازە، ڕەنگە دوو کەس وەکو یەک خواردن بخۆن، بەڵام یەکێکیان ورگی زیاد بکات و ئەوی دیکەیان هیچ زیاد نەکات

 

. بەپێی ماڵپەڕی" لوبنان٢٤" توێژینەوەیەك کە بەشێك لە زانایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجامیان داوە ئاشکرایکردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ورگ بۆماوەییە، کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە زیادبوونی ئاستی چەوری ورگدا

 

. هۆکارەکانی دروستبوونی ورگ: ١.کەم خەوی دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئاستی هۆڕمۆنی "لیبتین" زیادکردنی ئاستی هۆڕمۆنی جیریلین، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیادبوون و کۆبونەوەی چەوری بەتایبەتی لە ئاستی ورگدا. ٢. وەرزش نەکردن و هیچ جۆرە جووڵەیەکی تر، چونکە زۆر کەس رۆژانە بۆماوەی نیو کاتژمێریش بەپێ ناڕۆن، هیچ جۆرە جوڵەیەکی تریش ناکەن هەموو کاروبارێکیان بێ ماندووبوونی جەستەیان دەکەن، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی کێش، کۆبوونەوەی چەوری لە دەوری ورگدا. ٣. خواردنی بڕێکی زۆری چەوری و شیرینی، دەتوانیت خۆت لە خواردنی هیچ جۆرە خۆراكێك بێ بەش نەکەیت، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی لێبکرێت بەتایبەت خواردنەکانی وەك، (قوتونراوەکان، گازیەکان، سورەوەکراو، لەگەڵ چەوری، شیرینی و خواردنە خێراکان). ٤. هەندێک دەرمانی پزیشکی، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کۆبوونەوەی چەوری بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر یان درێژ لە خواردنی بەردەوام بیت، وەک دەرمانی هۆڕمۆنات و دژە دووگیانی. چارەسەرکردن یاخود نەمانی ورگ، پێویستی بە هەوڵدانە و پێویستە ئەم ڕێنماییانە لەبیر نەکەیت: - خواردنی خۆراکی تەندروست. - ئەنجامدانی وەرزش. - خەوتنی رۆژانە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر. - خواردنەوەی ئاوی زۆر بەڵام بە گەدەی خاڵی





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad