English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا هۆشداری دەداتە یۆنان
2022-09-13 [06:56 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، یۆنان بەردەوامە لە نانەوەی کێشە و بەرپرسیارێتی دەرئەنجامی ھەر سەرکێشییەک لە ئەستۆ دەگرێت ئەگەر لە بەرژەوەندی لایەنەکانی دیکە ئەنجامی بدات.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە رایگەیاند: "لە کاتێکدا ئێمە ھەوڵدەدەین رێز لە مافی دراوسێیەکان لە ھەردوو بەری دەریای ئیجە بگرێن، بەڵام ھێشتان یۆنانییەکان بەردەوامن لە نانەوەی کێشە".

چاوشئۆغڵو گوتیشی: "ئەگەر ھەر سەرکێشییەک بۆ بەرژەوەندی لایەنەکانی دیکە ئەنجام بدەن، ئەوا ئێوەیە رووبەڕووی ئەو دەرئەنجامانە دەبنەوە وەک لە رابردوودا روویدابوو، ئەمەیش ھۆشدارییەکە بۆ دراوسێکەمان".

ئەو دەشڵێت "پێویستە ھەمووان وریا و ژیربن و بە تایبەتیش بە یۆنان دەڵێین مەبنە داشی لایەنەکانی دیکە"، داوایشی لە یۆنان کرد کە واز لە ورووژاندنەکان بھێنێت، چونکە دوژمنایەتیکردنی تورکیا مەترسیدارە.

مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوەش کرد کە تورکیا لەڕێگای سیاسەتی دەرەوەی پێشەنگییەوە بەرگریی لە ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات و جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام وریایە بەرامبەر بەو لایەنانەی کە نیازی خراپ و پلانی نەگریسیان ھەیە.

 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad