English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆل بگەڕێننەوە
2022-09-13 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای ئەمریکا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات هاوڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆلی رۆژئاوای کودستان بگەڕێننەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، مانگانە 700 عێراقی کە پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان.

رۆژی دووشەممە، 12ی ئەیلوولی 2022 ژەنەراڵ مایکڵ کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە عەمانی پایتەختی ئوردن بە رۆژنامەڤانانی گوت، ئەمریکا هانی هەموو وڵاتانی جیهان دەدات بۆئەوەی "هاووڵاتیانیان بگەڕێننەوە، لە وڵاتەکانیان نیشتەجێیان بکەنەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگەیان بکەنەوە."

کوریلا باسی له‌وه‌ كرد، مانگانە 700 کەسی عێراقی کە پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان. گوتیشی، چوار ساڵی پێویستە بۆئەوەی هەموو "هاووڵاتییە عێراقییەکان" بگەڕێندرێنەوە. داواش دەکات، پرۆسەی گەڕاندنەوەکە خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەش بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق کار دەکەن بۆئەوەی پرۆسەکە تەواو بکەن.

کوریلا وتیشی، "دەبێت بە سۆزەوە تەماشای ئەم پرسە بکەین، چونکە هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ ئەمە نییە". جەختی لەوەش کردەوە، تاکە چارەسەر گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەیە لەلایەن وڵاتەکانیانەوە.

کوریلا پێیوایە تاوەک ئێستاش "50%ی دانیشتووانی کەمپی هۆل بڕوایان بە ئایدۆلۆژیای داعش هەیە و 50%ی دیکەش ئەوانەن کە هیچ جێگەیەکی دیکەیان نییە بۆی بچن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان."

نزیکەی 56 هەزار کەس لە کەمپی هۆل دەمێننەوە کە زۆربەیان خەڵکی عێراق و سووریان، بەڵام لەنێویاندا نزیکەی 10 هەزار کەسیان ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن و بە رەچەڵەک لە دەرەوەی ئەو دوو وڵاتەن.

 





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad