English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر: "هەولێرى پایتەخت، بۆتە شوێنى لەباوەشگرتن و خزمەتکردنى مرۆفایەتى و پەناگەیەک بۆ لێقەوماوانە"
2022-09-13 [02:27 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە 2022.9.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەژمارەیەک قوتابى کورد کرد، کە لە دەرەوەی وڵات لە دایک بوونە و لەزانکۆکانى ئەڵمانیا و نەمسا و چەند وڵاتێکى ترى ئەوروپى دەخوێنن و بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بوو بە کار و چالاکییە مرۆییەکان و پرۆسەی خوێندن و پەروەردە بەشێوەیەکی گشتیی سەردانى هەولێرى پایتەختى هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لەیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر، باسى لە بەرنامەی کار و پلانی پارێزگا کرد بۆ ئەنجامدانى کارە مرۆییەکان و خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزاییەکان لە سێکتەرە جیاجیاکان، هەروەها تیشکى خستەسەر ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران بەشێوەیەکى گشتیى لەهەرێمى کوردستان و پوختەیەکى لە بارەى دوایین پەرەسەندنەکانى ڕەوشى ژیانیان و پێشکەشکردنی ئەو هاوکاری و یارمەتی و خزمەتەى کە حکومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر پێشکەشی کردوون لە دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان و ڕایگەیاند: "سەرەڕایی سەختى دۆخى دارایی و کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا، بەڵام لەڕووى مرۆیی و هاوکاریکردنى پەنابەران و لێقەوماوان، هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى بۆتە شوێنى لەباوەشگرتن و خزمەتکردنى مرۆفایەتى و پەناگەیەک بۆ لێقەوماوانە".

له‌كۆتایدا پارێزگارى هەولێر،  ئاماژەی بە ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکاندا لە پێسختن و بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگادا و ئەرکی قوتابیانی وەک توێژێکی کارا لەو پرسەدا بەپێویست زانى و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیەکان خواست.

لەلایەن خۆیانەوە قوتابیان وێڕاى ئەوەى سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ ئەو پیشوازییەى کە لێیانکرا، خۆشحاڵى خۆیان بەو پێشکەوتنە نیشاندا کە هەولێرى پایتەخت بەخۆیەوە بینیویەتى.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad