English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌رماڵه‌ی پێنج مانگی ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت
2022-09-13 [02:38 AM]


ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، رەزامەندیی خەرجكردنی دەرماڵەی پێنج مانگی تایبەت بە فڕۆکەخانەی هەولێر دەر كرد.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 7ی 9ی 2022 دەرچووە و كۆپییەكی دەست (ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس) كەوتووە و بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە كراوە، تیایدا رەزامەندیی خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی هاندانی ساڵی 2020ی فڕۆكەخانەی هەولێر دراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: "رەزامەندیی درا لەسەر تەمویلكردنی بڕی دوو ملیار و 124 ملیۆن دینار بۆ دەرماڵەی بنکە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی فڕۆکەخانەی هەولێر، بۆ مانگەکانی 7 و 8 و 9 و 11 و 12ی ساڵی 2020".

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی خەرجییەكانی وەزارەتی دارایی، رایگەیاند: "رەزامەندیی خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی پێنج مانگی فڕۆكەخانە دەرچووە و ئەو كێشەی لەسەر ئەو بابەتە هەبوو چارەسەر كرا و دوای رەزامەندییەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراو لای ئێمە دەردەچێت و پارەكە بەپێی رێكارەكان خەرج دەكرێت".

بەپێی زانیارییەكان، دەرماڵەکە مانگانە لەنێوان 200 هەزار، 250 هەزار بۆ 500 هەزار دیناره، بۆ فەرمانبەرانی فڕۆکەخانە و ئاسایش و پاسەپۆرت و تەندروستی و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و بنکەی تەندروستیی فڕۆکەخانە خەرج دەکرێ.

پێشتر لە مانگی 11ی 2020 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نووسراوێكی ڕەوانەی نووسینگەی وەزیری دارایی كردبوو، تێیدا هاتبوو: "سەرەڕای هەبوونی ڕەزامەندی، بەڵام دەرماڵەی هاندان و تایبەت بۆ بنکەی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ مانگەکانی 7 و 8 و 9 و 11 و 12ی ساڵی 2020 خەرج نەکراوە و ئەو دەرماڵەیه لەلایەن گەنجینەی هەولێر خەرج ناکرێ، لەکاتێکدا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی خەرج کراوە".

 

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad