ههولێر (zna)
“سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بانگەشەیی لە عێراق بۆ تەلەفزیۆنەکانی و تیروپشکی بۆ خەڵاتی بەنرخ بە بڕی دە هەزار دۆلار ڕاگەیاند. لە ووردەکارییەکانی هەڵمەتەکە؛ هەر کڕیارێک هەریەکێک لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بکڕیت کە نرخی 1400 دۆلار و زیاتر بێت له وه ناوی دەچێتە تیروپشکێکەوە بۆ بردنەوەی یەکێک لە خەڵاتە تایبەتەکانی بەرهەمەکانی سامسۆنگ، کە بریتین لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بە کوالێتی 8K بە قەبارەی 65 ئینچ و بڵندگۆی تەلەفزیۆن Soundbars و ئامێری Sound Towerی سامسۆنگ. هەڵمەتەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی دەستپێکردنیەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad