English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: ئێران ئاسۆی زیندووکردنەوەی رێک‌کەوتنی ئەتۆمیی دوور خستووەتەوە
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
2022-09-13 [08:24 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت وڵامی ئێران بۆ پێشنیاری ئەوروپا، ئاسۆی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دووردەخاتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵامی ئێران بۆ پێشنیاری یەکێتیی ئەوروپا دەربارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، ئاسۆی رێککەوتنەکە دووردەخاتەوە .

بلینکن گوتی: ناتوانم خشتەیەکی زەمەنی دیاری بکەم، بەڵام دیسان دەیڵێم ئێران وا دەردەکەوێت ئامادە نەبێت بۆ رێککەوتن یان نەتوانێت ئەوەی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پێویسته، بیکات.

ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا داوایان لە ئێران کردبوو وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بداتەوە و جەختیان کردبووەوە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ناتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ داخرانی دۆسیەی ئیران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی. ئێرانیش ئەم داوایەی ئەوروپای رەتکردبووە و رایگەیاندبوو وڵاتانی ئەوروپا کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئیسرائیل.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad