English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە سوربوونی خۆیان لەسەر كاندیدكردنی سودانی دووپات كردەوە
2022-09-14 [09:35 AM]

​ZNA – هەولێر


چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە رایگەیاند، سوورن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران سەرەڕای ئەوەی رەوتی سەدر رەتی دەکاتەوە.

تائێستاش هیچ دانوستانێکی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن هێزە سیاسیەکانی عێراقەوە ئەنجامنەدراوە.

موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر رکابەری سەرەکی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات.

لەلای خۆشیەوە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دامەزراندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەکات پێش ئەوەی هیچ هەڵبژاردنێک ئەنجامبدرێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، گەیشتوون بە چەند رێککەوتنێک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و سوربوونیان لەسەر محەمەد شیاع سودانی وەک تاکە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad