English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پەنابەر و ئاوارەکانی سووریا دەکات
2022-09-14 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، پاڵپشتیی لەو دەکات کە پەنابەر و ئاوارەکانی سووریا لە رەوشێکی ئارامدا، ھەروەھا بە ئارەزوومەندانە و کەرامەت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ئاماژەی بەوەیشدا کە ھێشتا ئەو مەرجانە بەدی نەھاتوون.

نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە سووریا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا، دان ستۆینێسک لە دیمەشق لەگەڵ کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، فیلیپۆ گراندی کۆبووەتەوە.

راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پاڵپشتیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کارەکانی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پەنابەران لە سووریا دووپات کراوەتەوە لەنێویاندا گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەر و ئاوارەکانی سووریا و ھاتووە: "سەرجەم پەنابەر و ئاوارەکانی سووریا مافی ئەوەیان ھەیە لەچوارچێوەی رەوشێکی ئارامدا، بە ئارەزوومەندانە و کەرامەت، ھەروەھا بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام ھێشتا ئەو مەرجانە بەدی نەھاتوون".

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتیی لە پڕۆسە گەڕانەوەی پەنابەر و ئاوارەکانی سووریا دەکات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاسانکاریی بۆ دەکرێت.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا رایگەیاندووە، بارەگای نێردەی یەکێتیی ئەورووپا کە بەھۆی شەڕی ناوخۆی سووریاوە لە دیمەشقەوە گواستراوەتەوە بەیروت، بەڵام ھێشتا بارەگاکە لە دیمەشق ماوە و دان ستۆینێسک بەردەوام سەردانی دەکات.

یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام جەختی دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە پابەندە بەوەی قەیرانی سووریا لەڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت و راشیگەیاندووە، تا ئەو کاتەی شەڕ لەو وڵاتە کۆتایی پێ نەھێندرێت، ئاساییکردنەوە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا و ھەڵگرتنی سزاکان لەئارادا نابێت.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad