English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی بەسیستەمكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو دەكات
2022-09-14 [12:20 PM]

ZNA-هەولێر


 

ڕۆژی سێشەممە 13/9/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیوانی وەزارەت، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە بەسیستەمكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاوی خواردنەوەی كرد.
لیژنەكە بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران/فەرمانگەی بەدواداچوونی پرۆژەكان بە ژمارەی (11927) لە 17/8/2022 بە سەرۆكایەتیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئەندامێتی نوێنەرێكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، دارایی و ئابووری، پلاندانان، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و هەر چوار پارێزگەكە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ پێكهاتووە.
لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی بڕیارەكە و ڕێكارەكانی بەسیستەمكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو كرا كە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان و باشكردنی شێوازی كۆكردنەوەی داهاتی ئاوە، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی ئەم پرۆژەیە هیچ بارگرانییەك ناخاتە سەر هاووڵاتییان، بەڵكوو سوودی زۆریشی بۆ هاوبەشانی ئاو دەبێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad