English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ماوەی داهاتوودا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەزر دەردەچێت
2022-09-14 [02:42 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە عەمید فازل كامل، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كازمییە كە یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (نینا)ی راگەیاند، پرۆسەی دەركردنی پاسپۆرت بەردەوامە.


جەختیشی كردەوە كە مامەڵەی تێپەڕاندنی 72  كاتژمێر تێپەڕ ناكات و هیچ وەستانێك لە دەركردنی پاسپۆرتدا نییە.
كامل ئاماژەی بەوەشكرد،  كە دەركردنی پاسپۆرت بۆ حاڵەتە مرۆییەكان لە هەمان رۆژدایە.


سەبارەت بە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی، عەمید فازل كامل پشتڕاستی كردەوە كە لە ماوەی داهاتوودا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەردەچێت و لە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەرز دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، رێكارەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە.


روونشیكردەوە پڕۆژەیەك هەیە كە بریتییە لە دووانەكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دوای دەركردنی و كارتی نیشتمانی لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ جێهێشتنی پاسپۆرتی كاغەزی.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad