English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌فته‌ی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت
2022-09-14 [03:09 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد، هەفتەی داھاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت و دەشڵێ، پێویستە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پشت بە توانای خۆیان ببەستن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەچەند رۆژی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا وشەی تێپەڕ و ناوی بەکارھێنەری بۆ وەزارەتی پەروەردە ناردووە بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، لە وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کراوە، لە ئێستاوە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ".

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: "چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیستەمی زانکۆلاین کارا بکات، تا دەرچووان لە رێگەی زانکۆلاین بتوانن داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ گەیشتن بە زانکۆ و پەیمانگاکان".

عەباس ئەکرەم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "داوا لە دەرچووان دەکەین لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین پشت بەتوانای خۆیان ببەستن و نمرەکانیان لەسەر فۆرمی زانکۆلاین ڕەنگبداتەوە، چونکە ساڵی رابردوو ناوی ژمارەیەک قوتابی نەگەڕایەوە یانیش لەو بەشەی ئەو دەیویست نەگەڕابۆوە بەھۆی ئەوەی لە سەنتەرەکانی بازرگانی فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردبۆوە، لەبەر ئەوە داوا لە قوتابیان دەکەین پشت بەتوانای خۆیان ببەستن".

 

قائید میرۆ





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad