English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر... شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی داده‌خرێ
2022-09-14 [04:36 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کە شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌هۆی دروستكردنی پردێكی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌وه‌ داده‌خرێ.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەیانی پێنجشەممە ١٥ی٩ی٢٠٢٢ سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە،کە‌ شەقامی (هەولێر -کەرکووك)، لە بەرامبەر کۆلیژی ئاداب لەکاتژمێر ٣ تاوەکو  ٥ی ئێوارە دادەخرێت.

ھەروەھا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھۆکاری داخستنی شەقامەکە دانانی پردی پەڕینەوەی پیادەیه‌ لەو شوێنەدا، داواش لە‌ شۆفێران دەکەین کە تا كاتی دروستكردنی پرده‌كه‌، هاوكارمانبن و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌كار نه‌هێنن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad